به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان ئاماری ڕووداوه‌كانی ساڵی 2020 بڵاو كرده‌وه كه تێیدا 324 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویداوه.
عه‌بدولره‌حمان زه‌هاوی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌ساڵی ڕابردوودا 35 هه‌زار و 233 سه‌رپێچی یاساكانی هاتوچۆ تۆمار كراوه كه‌تێیدا 324 حاڵه‌تیان ڕووداوی لێكه‌وتوه‌ته‌وه و له‌كۆی ڕووداوه‌كان 36 حاڵه‌تی مردن و 400 بریندار هه‌بوون كه زۆربه‌ی ڕووداوه‌كانیش به‌هۆی خێرایی له ڕاده‌به‌ده‌ر و خواردنه‌وه كحولیه‌كانه‌وه‌بوون.
له‌باره‌ی كار و چالاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌شه‌وه ناو براو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ساڵی ڕابردوودا چوار هه‌زار و 843 مۆڵه‌تی ئۆتۆمبێل و 222 مۆڵه‌تی لێخوڕینی ماتۆڕسكیل به‌خشراوه به هاوڵاتیانی سنووره‌كه.