لە سەرجەم وڵاتانی جیهان زانایان ئاشکرایانکردووە کە لەم
ماوەیەی دواییدا زەوی خێراتر لە پێشوو بە دەوری خۆی دەخولێتەوە.
بە گوێرەی زانایانی بواری فەلەکناسی، دەرکەوتنی کاتژمێرە
ئەتۆمییە وردەکان دەریخستووە کە هەسارەکەمان ورد نییە لە پاراستنی کات، ئەم
داتایانەش لە رێگەی خولانەوەی زەوییەوە دەپێودرێت، ئەمەش بەهۆی گۆڕانکاری
لە فشاری ئەتۆمۆسفی ،با ،تەوقی زەریا و جوڵەی ژێرزەوی روودەدات.
گراهام جۆنز، زانای بواری فەلەکناسی رایگەیاند، ئەگەر
خولانەوەی زەوی بەردەوام بێت لە خێرابوون، لە هەندێک خاڵدا لەوانەیە پێویستمان بە
بازدانی دووەمی نەرێنی بێت، ئەگەر ئەوە ڕووبدات، کاتژمێرەکانمان دووبارە تێدەپەڕن،
بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە زەوی خێراکراو.
کۆنترین کاتژمێرە ئەتۆمییەکانی شەستەکانی دەیەی رابردوو
دەریخست کە تێکڕای درێژی ڕۆژی خۆر بە میلی چرکە (0.001 چرکە) جیاوازی یان هەیە.
زانایان ئاشکرایانکردووە، هەسارەکەمان بە تێکڕا بۆ
هەر ٨٤ هەزار و ٤٠٠ چرکە جارێک دەسوڕێنەوە، کە یەکسانە بە ٢٤ کاتژمێر.