دوای زیاتر له 70 ساڵ بۆ یه‌كه‌م جار سزای مه‌رگ به‌سه‌ر ژنێكی ئه‌مریكی به‌تۆمه‌تی كوشتن و ڕفاند سه‌پێندرا.
ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سزای مه‌رگ به‌سه‌ر لیسا مۆتگه‌مری له به‌ندینخانه‌ی فیدڕاڵی تێری هۆد جێبه‌جێ كرا كه له‌ساڵی 2007 تاوانبار كرابوو به خنكاندنی ئافره‌تێكی دووگیان و ڕفاندنی منداڵه‌كه‌ی.
كه‌یلی هێنری پارێزه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی زۆردرا بۆ ڕاگرتنی سزاكه به‌ڵام بێسوود بوو دواجار سزاكه جێبه‌جێكراو ئه‌و كرداره‌ش به ئه‌نجامی دهسهڵاتداریهكی شكستخواردووی ئه‌و وڵاته ناوده‌بات.
هاوكات تیمه یاساییه‌كه‌ی باسیان له‌وه‌ش كردووه، لیسا مۆتگه‌مری له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا دووچاری ده‌ستدرێژی سێكسی بووه‌ته‌وه و كاریگه‌ری كێشه‌ی ده‌روونی خێزانه‌كه‌ی له‌سه‌ر بووه.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، كه دۆناڵد تره‌مپ له‌مانگی 7ی ساڵی ڕابردوو پاش 17 ساڵ له ڕاگرتنی یاسای جێبه‌جێكردنی سزای مه‌رگی نوێكرده‌وه.