نیگه‌رانی له ناوخۆی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌رامبه‌ر به بڕیارێكی زه‌ینه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ریان له باره‌ی پشتگوێخستنی یاریزانێكه‌وه درووستبووه.
میدیا وه‌رزشیه‌كانی ئیسپانیا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، دوای ئه‌وه‌ی زێدانی ڕاهێنه‌ر فینیسیوس جونیوری ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیلی له‌م یاریه‌ی کۆتایی یانه‌كه پشتگوێخستووه ناڕه‌زایی له ناوخۆی یانه‌كه درووست بووه.
هاوكات باس لهوهشكراوه، فینیسیوس له هه‌ڵبژاردنی سێیه‌می یاری كۆتایی ڕیاڵ مه‌درید داندراوه له كاتێكدا ناوبراو به‌شداری له چواریاری سه‌ركه‌وتووی یه‌ك له دوای یه‌كی یانه‌كه‌ی كردووه كه لهدوانیاندا یانه‌كه براوه‌بووه و له دوانه‌كه‌ی دیكه‌ش یه‌كسانبووه.