نەوت بەسەر حەوت هەزار و ٧٠٠ خێزانی هەژاردا دابەشدەکرێت

کوردستان 14/01/2021

Alternate Text

وا بڕارە حەوت هەزار و ٧٠٠ بەرمیل نەوتی سپی بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەشبکرێت کە لە خوار هێلی هەژارییەوەن.

یسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانیکۆمەڵایەتی هەولێر رایگەیاند، پلان وایە لە سنورەکانی رواندز، مێرگەسۆر و چۆمان، حەوت هەزار و ٧٠٠ بەرمیل نەوتی سپی بەسەر خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکاندا دابەشبکرێت.

ناوبراو میکانیزمی دیاریکردنی ئەو خێزانانەشی راگەیاند کە وەرگرتی ئەو بڕە نەوتە دەیانگرێتەوە و ئاشکرای کرد ئەو خێزانانەی داهاتی مانگانەیان لە ٤٠٠ هەزار بەرەوە خووارە و ناتوانن پێداویستیە سەرەتاییەکانیان دابین بکەن، وتیشی بێوەژنان، کرێکاران،بێ کاران، کەمئەندامەکان و ئەو خێزانانەی کرێچین مانگانە کەمتر لە ٤٠٠ هەزار داهاتیانە، وەرگرتی ئەو نەوتە دەیانگرێتەوە.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا