کۆمپانیای سناپچات، هاوشێوەی گەورە کۆمپانیاکانی دیکەی سۆشیال میدیا، لاپەڕەی دۆناڵد ترەمپی بە یەکجاری داخست.
ئاژانسی سی ئێن ئێن ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیای سناپچاتیش هاوشێوەی کۆمپانیاکانی دیکەی بڕیاریداوە هەژماری دۆناڵد ترەمپ بە یەکجاری دابخات.
باسیلەوەشکردووە، ئامانجی کۆمپانیاکە ئەوەیە ئاسایش و ئەمنیەتی ئەمریکا بپاریزێت و ئەوەی ترەمپ کردی لە چوارشەممەی رابردوودا مەترسی بووە بۆ سەر وڵاتەکە.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەریەکە لە کۆمپانیاکانی فەیسبوک و توویتەر و یوتیوبیش، هەژمارەکانی ئەو سەرۆکەیان داخستووە.