ساڵی دووەمی کۆرۆنا سەختتر دەبێت

تەندروستی 14/01/2021

Alternate Text

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت ساڵی دووەم سەختتر دەبێت.

مایک رایان، بەڕێوەبەری بەرنامەی لەناکاو لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ساڵی دووەمی کۆرۆنا سەختتر دەبێت، بەهۆی ئەو نەوە نوێیانەی ڤایرۆسەکە و ئەو خێراییەی لە بڵابوونەوەی بەدی دەکرێت.

ئاشکراشیکرد، دۆخەکە لە وڵاتانی نیوەی گۆی باکوری زەوی سەخترە لە ناوچەکانی دیکە.

ئەو بەرپرسەی تەندروستی جیهانی باسیلەوەشکرد، لە هەندێک لە دەوڵەتەکاندا دوای بۆنەکانی سەری ساڵ ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی خێرا تێیدا تەشەنەی سەند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا