وەزارەتی کارەبای هەرێم ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی بە رێژەی ١٥٪ بۆ کۆتایی مانگی ئازار درێژکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی زیادكردنی داهات بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندی درا لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون بەرێژەی (١٥٪) لەقەرزی كارەبا لەلایەن هاوبەشانی كارەبا بۆ كۆتاجار تا رێكەوتی _٣١-٣-٢٠٢١) بەمشێوەی خوارەوە:
- تا٣١-٢-٢٠٢١ بەرێژەی ١٥٪
- بۆ مانگی دوو بەرێژەی ١٠٪
- بۆ مانگی سێ بەرێژەی ٥٪