بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، ئەو پیاوەی گومانی توشبوون بە جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لێدەکرا، پشکنینەکەی گەڕاوەتەوە و ئاشکرا بووە کە تەنها کۆڤید-١٩ی هەیە نەک جۆرە نوێیەکە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی کانوونی دووەم، حەمزە رەزکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، ئەو پیاوەی کە لە بەڕیتانیا گەڕابووەوە هەرێم و گومانی توشبوون بە جۆر نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لێدەکرا، ئەمرۆ پشکنینەکەی گەڕاوەتەوە ئاشکاربووە تەنها توشبووی کۆرۆنا(کۆڤید-١٩)یە نەک جۆرە نوێیەیە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، چەند دەنگۆیەک بڵاوبووەوە کە پیاوێک لە بەڕیتانیا گەڕاوەتەوە بۆ پارێزگای دهۆک و هەڵگری جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنایە کە لە بەڕیتانیا بەربڵاوە، هەر بۆیە لەژێر چاودێری تەندروستی بوو هەروەها کەرەنتین کرابوو.
بەڵام ئەمڕۆ پشکنینەکانی راگەیاندرا و ئاشکرا بوو کە تەنها توشبووی کۆرۆنایە نەک جۆرە نوێیەکە.