بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی شایستە داراییەکانی هەرێم پێکبهێنێت.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بێگەرد تاڵەبانی لە سەردانەکەی چەند رۆژی رابردوویدا بۆ شاری بەغداد، داوای کردبوو لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێنرێت و بەدواداچوون بکرێت بۆ شایستە دارایەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.
ئاشکراشیکرد، لە کۆبوونەوەی دوێنێ پەرلەمانی عێراق بڕیاردرا لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچون بەشایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت بەنرخی پاڵپشتی کراو بۆ ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦.