سەڵاح چوارەم گرانترین یاریزانە لە جیهاندا

وەرزش 14/01/2021

Alternate Text

بەگوێرەی توێژینەوەیەکم محەمەد سەڵاح،ئەستێرەی لیڤەرپول، چوارەم گرانترین یاریزانی جیهانە.

دەزگای کەی بی ئێم جەی، کە تایبەتمەندە بە شیکاری بازاڕگەڕی رایگەیاند، محەمەد سەڵاحی بەڕەچلەک میسری، کە یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵە، لە چوارەم گرانترین یاریزانی جیهاندایە، کە بەهاکەی ١٢٢ ملیۆن یۆرۆیە.

لەگەڵ ئەوەشدا، توێژینەوەکە کیلیان ماپی فەڕەنسی کە ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانە لە پلەی یەکەمدایە بە بەهای ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ و گرانترین یاریزانی جیهانە، لە پلەی دووهەمیشدا رەحم ستێرلین هاتووە کە بەهاکەی بریتییە لە ١٣٢ ملیۆن یۆرۆ.

هەروەها لە پلەی سێیەمدا گادۆن سانچۆنی ئەستێرەی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند دێت کە بەهای ١٣٠ ملیۆن یۆرۆیە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا