ژمارەیەک هاوڵاتی مانگرتوو کە خۆیان بە لایەنگری گۆڕان ناودەبەن، رایانگەیاند،"
بەهۆی خراپی ئاستی بزووتنەوەی گۆڕان گردبووینەتەوە و داوا دەکەین گۆڕانکاری لە ئەدای حزبەکەمان بکرێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ی کانوونی دووەم، ژمارەیەک هاوڵاتی مانگرتوو کە خۆیان بە لایەنگری گۆڕان ناودەبەن لەبەردەم گردی زەرگەتە گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان رێکخست و لە رێگەی بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، لە
ئێستادا کۆمەڵێک کەس بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەدەبەن خەمخۆری خەڵک نین و حزبەکەیان
پەرتەوازەکردووە.
راشیانگەیاند، سەرباری ئەوەی خۆمان بە دڵسۆزی راستەقینەی
حزبەکەمان دەزانین، بەڵام لە کاتی ناڕەزایەتی دەربڕینمان لەسەر ئەدای ئێستای بزووتنەوەی گۆڕان
رێگریمان لێکرا.
شایەنی باسە، لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بزووتنەوەی گۆڕان ١٢ کورسی بەدەستهێنا.