كۆمپانیایه‌كی ڕوسی به‌رنامه‌یه‌كی زیره‌كی به‌رهه‌مهێناوه كه له‌توانایدا هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له‌ڕێی هه‌ناسه‌دان و كۆكینه‌وه پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجام بدات.
كۆمپانیای ( سبیر بنك )ی ڕوسی ڕایگه‌یاندووه، به‌رنامه‌كه له‌توانایدا هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ڕێی هه‌ناسه‌دان و كۆكینه‌وه بۆ مرۆڤ ئه‌نجام بدات و نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیه ئاشكرا ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ئه‌نجامی پشكنینه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
كۆمپانیا ڕوسیه‌كه، باسی له چۆنیه‌تی كاركردنی به‌رنامه‌كه كردووه كه پێویسته كه‌سه‌كه ڕسته‌یه‌ك بخوێنێتێوه و بۆماوه‌ی پێنج چركه له‌ناو به‌رنامه‌كه تۆماری بكات و پاشان له‌نزیك تۆماركه‌ری ده‌نگی ئامێره‌كه بۆماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك بكۆكێت و پاش ماوه‌یه‌كی كەم به‌رنامه‌كه ئه‌نجامه‌كه دیاریده‌كات.
هاوكات باس له‌وه‌ش كراوه، به‌رنامه‌كه %100 ناتوانێت ئاشكرای بكات كه كه‌سه‌كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه و ته‌نها له‌توانایدا هه‌یه نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌و چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌ك ( تا، هه‌وكردنی گه‌روو، بێهێزی، سكچون، ڕه‌شبوونه‌وه‌ی پێست، له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆن و تامكردن، وشكبوونه‌وه‌ی پێست، كه‌می توانای هه‌ناسه‌دان ) تۆماربكات و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له ( app store و google play ) به‌رده‌ست ده‌بێت.