وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌باره‌ی لێخۆشبوو‌ن له‌قه‌رزه‌كان چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد
له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم بڕیاریدا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی لێخۆشبوو‌ن له قه‌رزه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند، له سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریان داوه به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی لێخۆشبوو‌ن لهقهرزهكانیان بۆ سێ مانگی داهاتوو به‌ڕێژه‌ی جیاواز.
هاوكات له ڕاگهیهندراوهكهدا باس له‌وه‌ش كراوه، تا كۆتایی ئه‌م مانگه گه‌ر هاوڵاتیان قه‌رزه‌كانیان بگێڕنه‌وه به ڕێژه‌ی %15 لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌كرێت و بۆمانگی دوو گه‌ر قه‌رزه‌كان بگێڕنه‌وه لێخۆشبوونی%10 یان بۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش كراوه، گه‌ر هاوڵاتیان له مانگی سێ‌دا قه‌رزه‌كانیان بگێڕنه‌وه بۆ حكومه‌ت ئه‌وا لێخۆشبوونی %5 یان بۆ ده‌كات.