پەرلەمانی کوردستان دوو هونەرمەند راپێچی دادگا دەکات

کوردستان 14/01/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە پەرلەمان، سکاڵای یاساییمان لەسەر دوو هونەرمەند تۆمارکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،١٤ی کانوونی دووەم، سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،" هەر سووکایەتی و بێڕێزییەک بەرامبەر پەرلەمان بکرێت، رێکاری یاسایی دەگرینەبەر و بێڕێزیکاران رووبەڕووی یاسا دەکەینەوە، چونکە سووکایەتیکردن بە پەرلەمان، کە نوێنەری راستەقینەی خەڵکی کوردستانە، بێ رێزییە بەرامبەر تەواوی خەڵکی کوردستان".
شایەنی باسە، جەند رۆژێک بەر لە ئێستا هەریەکە لە هەڵگورد قەهار و شیرین محەمەد هونەرمەندانی شاری دهۆک، لە رێگەی ڤیدیۆ کلێپێکەوە کە لە هەژماری تایبەتی خۆیان بڵاویانکردبوویەوە، رەخنەی توندیان لە پەرلەمانی کوردستان کرت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا