قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی تەندروستی و
رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردەمەنی لە گەڕەکی ئازادی دادەخرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ی کانونی
دووەم، قائیمقامییەتی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لەهەڵمەتێکی
بەرفراوانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە
گشتییەکانی گەڕەکی ئازادی، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی
تەندروستی و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردەمەنی دادەخرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، کۆگاکە
خواردەمەنی بۆ ئەو دەستگێڕانەی لەسەر چیای گۆیژە ئامادەکردووە کە بەشێوەی دەستگێڕ و
عەرەبانە خواردەمەنی دەفرۆشن.
هاوکات، شۆڕش کەمال، نوێنەری بەرێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لە لیژنەکانی
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند،" داوا لە هاوڵاتیان دەکەم لەخواردنی دەستگێڕ
و عەرەبانەکان دوربکەونەوە، چونکە کۆگاکانی ئامادەکردنی خواردەمەنییەکانیان
مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن جێبەجێ ناکەن.