گەورەترین نەشتەرگەری چاندنی روخسار ئەنجامدرا

هەمەرەنگ 14/01/2021

Alternate Text

لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی، هاوڵاتییەکی ئەمریکی – ئەفریقی بە ناوی "رۆبەرت چیلسی" سێ بەشی جەستەی دەسوتێت، پاش پێنج ساڵ پزیشکانی ئەمریکا گەورەترین نەشتەرگەری چاندنی روخساری بۆ ئەنجامدەدەن.
بە گوێرەی راپۆرتێکی تۆڕی میدیایی "بی بی سی"، لە مانگی ئابی ٢٠١٣ "ڕۆبەرت چیلسی" لە کاتی شوفێریکردن پلەی گەرمی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەی بەرز دەبێت و بۆ ئەوەی خۆی رزگار بکات راستەوخۆ لە ئۆتۆمبێلەکەی دادەبەزێت، بەڵام لەو کاتەدا بارهەڵگرێک بە خێرایی خۆی بە ئۆتۆمبێلی چیلسی دەکێشێت و لە ئەنجامدا تەقینەوەیەکی گەورە روودەدات، بەوهۆیەوە سێ بەشی جەستەی ئەو هاوڵاتیە ئەمریکییە دەسوتێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، پاش پێنج ساڵ لە لایەن پزیشکانی وڵاتەکەوە گەورەترین نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت و روخساری کەسێکی ڕەشپێستی بۆ دەچێندرێت.
رۆبەرت لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت،" هەستێکی تایبەت و دەگمەنە کاتێک ڕوخساری کەسێکی ڕەشپێستت بۆ دەچێنن".
دەشڵێت،" گرنگترین کارێک بۆ من ئەوەی کە دوای ئەو چەند ساڵە جارێکی دیکە دەتوانم بە لێوەکانم کچەکەم ماچ بکەمەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا