جوان ئیحسان رایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا
هەوڵمداوە بەوپەڕی لەخۆ بوردوويی و دڵسۆزی ئەرکەکانی سەرشانم جێبەجێ بکەم و خزمەت
بە گەلەکەم بکەم، هيوادارم توانيبێتم لانی کەمی ئەرکەکانم بە جێ بهێنم.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ی کانوونی دووەم، جوان ئیحسان،
سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند،" دوای ئەوەی ماوەی ئەرکی سەرۆکايەتی فراکسيۆنم
کۆتايی هات، ئەمڕۆ 14/1/2021 بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆك کۆمار کاك د. بەرهەم،
هاوسەرۆکی يەکێتی کاك لاهور تاڵەبانی و ئەندامانی فراکسيۆنەکەمان دەستبەرداری
پۆستەکەم بووم".
جوان ئیحسان، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی لە
پەرلەمانی عێراق بەیاننامەیەکی لەبارەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی بڵاوکردەوە و ئەمەش دەقەکەیەتی:
دوای ئەوەی ماوەی ئەرکی سەرۆکايەتی فراکسيۆنم کۆتايی هات، ئەمڕۆ 14/1/2021 بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆك کۆمار کاك د. بەرهەم، هاوسەرۆکی يەکێتی کاك لاهور تالەبانی و ئەندامانی فراکسيۆنەکەمان دەستبەرداری پۆستەکەم بووم.
دەمەوێ لێرەدا سوپاس و ڕێزی بێ پايانی خۆم پێشکەش بە سەرکردايەتی پێش و پاش کۆنگرەی چوار ڕابگەيەنم، کە ئەو متمانە گەورەيان بە بەندە دا، لە هەمان کاتدا سوپاسی تەواوی هەڤاڵانی فراکسيۆنەکەمان دەکەم، هاوکاری و دڵسۆزيان هەرگيز لەبير ناکەم و شانازی بە هاوڕێیەتی و هاوکاريان دەکەم.
لەماوەی ڕابردوودا هەوڵمداوە بەوپەڕی لەخۆ بوردوويی و دڵسۆزی ئەرکەکانی سەرشانم جێبەجێ بکەم و خزمەت بە گەلەکەم بکەم، هيوادارم توانيبێتم لانی کەمی ئەرکەکانم بە جێ بهێنم.
سوپاسی هاوسەرۆکەکانی يەکێتی دەکەم ، کە ئەرکی سەرشانيان سوك کردم و هيوای سەرکەوتنيش بۆ خوشکی بەڕێز ئاڵا خان دەخوازم.
سوپاس هەڤاڵانی ئەنجومەنی سەرکردايەتی
سوپاس هەڤاڵە خۆشەويستەکانی فراکسيۆن
لەگەڵ ڕێزی خوشك و هەڤاڵتان
دکتۆرجوان احسان فوزی