هەوڵدان بۆ دابەزینی کێش لە رێگەی نەخواردنی
خۆراکە بەتامەکان کارێکی قورسە و زۆربەی کەسەکان لەو هەوڵەدا شکست دەهێنن، بەڵام هەندێک
رێگەی دیکە هەن بۆ سەرکەوتن بەسەر برسێتی، ئەویش لە رێگەی بۆنکردنی هەندێک خۆراکەوە.
بە گوێرەی راپۆرتە پزیشکییەکان بۆنکردنی
هەندێک خۆراک یارمەتیدەر دەبن بۆ هەستکردن بە تێربوون و کەمکردنەوەی خواردنی خۆراکەکان،
لەوانە:
سێو و مۆز:
خواردنی سێو بە تەنها نابێتە هۆی دابەزینی
کێش، بەڵکو بۆنکردنیشی کاریگەری لەسەر ئەو پرۆسەیە دەبێت، بە هەمان شێوە مۆزیش ئەو
کاریگەرییەی هەیە، بە گوێرەی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی بۆنی ئەم دوو مێوەیە دەکەن
زیاتر کێشیان دابەزاندووە بەراورد بەوانی دیکە، چونکە بۆنکردنی ئەو دوو مێوەیە
حەزی خواردن کەمدەکاتەوە.
زیتی زەیتون:
بەهۆی ئەوەی زەیتی زەیتون جۆرێک لە چەورییە بەسودەکان لەخۆ دەگرێت کە چەوری سک کەمدەکاتەوە، خواردنی ئەو خۆراکانەی کە بە
زەیتی زەیتون دەکوڵێندرێت یاخود بۆنکردنی دەبنە هۆی دابەزینی کێش.
چوکلێتی تۆخ:
بۆنکردنی چوکلێت کاریگەری دەکاتە سەر هۆرمۆمی
گرێڵین کە کاری رێکخستنەوەی حەزی خواردن دەکات و هێمای برسیبوون رەوانەی مێشک
دەکات.
سیر:
خواردنی سیر یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی برسێتی و دابەزاندنی کێش،
چونکە بەهۆی بۆنە بەهێزەکەیەوە خواردنی ئەو خۆراکانەی سیەی تێدایە وات لێ دەکەن کەمتر بخۆیت.