ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی نەوت لە
جیهاندا نرخی نەوت دابەزی و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٥٦ دۆلار فرۆشرا.
ئەمڕۆ هەینی، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، نرخی
نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی و یەک بەرمیل نەوتی خاوی "برێنت" بە ٥٦
دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی "تکساس"یش بۆ ٥٣ دۆلار و ٣٤ سەنت دابەزی.
دابەزینی نرخی نەوت لە کاتێکدایە لە چەند
رۆژی رابردوو نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و یەک
بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەرۆی ٥٧ دۆلار مامەڵەی پێو دەکرا.
سەرباری بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەشێک لە وڵاتان و
دووبارە راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە لایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتانەوە، بەڵام
سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکارێکی گرنگ بوو بۆ بەرزبوونەوەی نرخی
نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.