هەولێر.. کەسێک بە تۆمەتی دروستکردنی نوشتە و جادوو دەستگیرکرا

کوردستان 15/01/2021

Alternate Text

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە لایەن بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێرەوە کەسێک بە تۆمەتی دروستکردنی نوشتە و جادوو دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کەسێک کە کاری دوستکردنی نوشتە و چادووی کردووە و بە ڤێڵ لە رێگەی دوعاکردن بۆ خەڵک پارەی لەو کەسانە وەرگرتووە، لە لایەن بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێری سەر بە بنکەی پۆلیسی کەسنەزانەوە دەستگیراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکە بە پێی ماددەی ٢٤٠ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و سەرجەم رێکارە یاساییەکانی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا