چەند کەسێک بە مەبەستی خواردنی سەروپێ دەچنە یەكێک لە چێشتخانەکانی هەولێر و بەهۆی نەمانی سەروپێوە، بە چەک دەستڕێژی دەکەنە سەر چێشتخانەکە و زیانی ماددی پێدەگەیەنن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ١٥ی کانوونی دووەم، کاتژمێر ٣:٣٠ خولەک
چەند کەسێک لە شاری هەولێر بە مەبەستی خواردنی سەروپێ روودەکەنە یەکێک لە
چێشتخانەکانی شارەکە و پاش ئەوەی لە لایەن خاوەن چێشتخانەکەوە پێیان رادەگەیندرێت
کە سەروپێیان نەماوە، دەمەقاڵی لە نێوانیان دروستدەبێت و لە ئەنجامدا ئەو کەسانە
بە چەک دەستڕێژی دەکەنە سەر چێشتخانەکە.
هاوکات، لە لایەن ئەو کەسانەوە دەستڕێژی کرایە سەر چەند چێشتخانە و
چایخانەیەکی دیکەی نزیک لەو شوێنە و زیانی ماددی زۆیان بەو شوێنانە گەیاندووە.
تاوەکو ئێستا پۆلیسی هەولێر هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوەکە نەداوە
و هیچ زانیارییەکیش لەبارەی ئەگەری دەستگیرکردنی تەقەکەرەکان رانەگەیەندراوە.