بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم
رایگەیاند، پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی
داهاتوودا نزمه پاڵه‌په‌ستۆ ڕوو له ناوچه‌كه بكات و هێشتا وه‌رزی
بارانبارین لە هه‌رێمی كوردستان ماوە، بۆیە مەترسی لەبارەی ئەگەری وشکەساڵی نییە.
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم
رایگەیاند،" سه‌ره‌ڕای دواکەوتنی بارانبارین لەمساڵدا، بەڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشبینییانه‌ی هه‌ن ده‌توانیین
بڵێین لەدوێنێ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه هه‌رێمی كوردستان دووباره کەوتووەتە ژێر كاریگه‌ی
نزمه پاڵەپه‌ستۆكانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئه‌مەش سه‌ره‌تایه‌كی دڵخۆشكه‌رە بۆ ئه‌وه‌ی
دووباره نزمه پاڵه‌په‌ستۆكان ڕوو له ناوچه‌کە بكه‌نه‌وه ".
ناوبراو راشیگەیاند،"
بە گوێرەی پێشبینییەکان له‌داهاتوودا و به‌تایبه‌ت له‌و پانزه ڕۆژه‌ی كۆتایی ئه‌م
مانگه سێ شه‌پۆلی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێم دەگرێتەوە ".