جوان ئیحسان پایەمێک ئاڕاستەی فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق دەکات

کوردستان 15/01/2021

Alternate Text

جوان ئیحسان رایگەیاند، شانازی دەکەم کە وێڕای جياوازیيە فکری و سياسیيەکانمان هەميشە لەسەر هەڵوێستە نيشتيمانی و بابەتە ستراتيژیيەکان يەك دەنگ و يەك هەڵوێست بووين.
ئەمڕۆ هەینی، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، جوان ئیحسان، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق پەیامێکی ئاڕاستەی فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق کرد و رایگەیاند، دوای ئەوەی ماوەی دياريکراوی بەندە لە سەرۆکايەتی کردنی فراکسيۆنی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ) کۆتایی هات ، دەمەوێت سوپاس و ستايشی هاوکاری و هەماهەنگيتان بکەم.
راشیگەیاند، شانازی دەکەم ، کە وێڕای جياوازيە فکری و سياسيەکانمان هەميشە لەسەر هەڵوێستە نيشتيمانی و بابەتە ستراتيژیيەکان يەك دەنگ و يەك هەڵوێست بووين و بەيەکەوە کارکردن لەگەڵ بەڕێزتان ئەزموونێکی گرنگ و لەبيرنەکراوە.

جوان ئیحسان سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق پەیامێکی سوپاسگوزاری ئاراستەی فراکسیۆنە کوردییەکانی دیکەی پەرلەمانی عێراق کرد و ئەمەش دەقەکەیەتی:
بەڕێز : فراکسيۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێز : فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان
بەڕێز : فراکسیۆنی يەکگرتوی ئیسلامی
بەڕێز : فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی
بەڕێز : فراکسیۆنی نەوەی نوێ
بەڕێز : فراکسیۆنە سەربەخۆکان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دوای ئەوەی ماوەی دياريکراوی بەندە لە سەرۆکايەتی کردنی فراکسيۆنی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ) کۆتایی هات ، دەمەوێت سوپاس و ستايشی هاوکاری و هەماهەنگيتان بکەم . شانازی دەکەم، کە وێڕای جياوازيە فکری و سياسیيەکانمان هەميشە لەسەر هەڵوێستە نيشتيمانی و بابەتە ستراتيژیيەکان يەك دەنگ و يەك هەڵوێست بووين و بەيەکەوە کارکردن لەگەڵ بەڕێزتان ئەزموونێکی گرنگ و لەبير نەکراوە.
هيوادارم چەپکە گوڵەکە بە جياوازی ڕەنگەکان بۆنی گوڵاو و ئاشتی بەسەر وڵاتدا ببەشێتەوە.
هيوای بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگی لە پێناوی بەرژەوەنديی گشتيتان بۆ دەخوازم.
هەر شاد و بەختەوەربن
دکتۆر جوان احسان فوزی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا