هەرچەندە ئامانج لەخواردنەوە وزەبەخشەکان زیادکردنی وزە، فۆکوس، ئاگاداربوون و بەخەبەربوونە، بەڵام پێکهاتەکانی ئەو خواردنەوانە رەنگە
زیان بە تەندروستی مرۆڤ بگەیەنن.
لۆرین بۆبێک، پسپۆڕی تایبەت بە خۆراک رایگەیاندووە،
خواردنەوە وزەبەخشەکان چەندین ماددەی وەک کافاین، شەکر، ڤیتامین بی و کۆمەڵێک گیای
وەک جینسنیگ و زەنجەفیل و چەندین ماددەی دیکە لەخۆدەگرێت و رەنگە ببنە هۆی
زیانگەیاندن بە تەندروستی مرۆڤ.
بۆبێک راشیگەیاندووە، هەرچەندە ئەو خواردنەوانە وزە بە
مرۆڤ دەبەخشن، بەڵام کۆمەڵێک زیانی لاوەکییان هەیە، لەوانەش زیادبوونی خێرایی لێدانی
دڵ و بەرزی فشاری خوێن و سەرئێشە و دڵەڕاوکێ.
زیانەکانی خواردنە وزەبەخشەکان بریتین لەمانە:
خواردنەوە وزەبەخشەکان زیان بە دڵ دەگەیەنن
پێکهاتەی سەرەکی ئەو خواردنەوانە ماددەی کافاینە، کە زۆر
خواردنەوەی دەبنەهۆی بەرزی فشاری خوێن و زیادبوونی لێدانی دڵ و تێكچوونی ریتمی دڵ.
خواردنەوە وزەبەخشەکان دەوڵەمەندن بە شەکر
پۆپێک دەڵێت" خواردنەوەی شەکری زیاد لەپێویست
دەبێتە هۆی هەڵاوسان کە پەیوەندی بە ژمارەیەک حاڵەتی درێژخایەنەوە هەیە، لەوانە شێرپەنجە،
شەکرە و نەخۆشی دڵ.
نابێت خواردنە وزەبەخشەکان لەگەڵ کحول تێکەڵ بکرێت
زۆربەی کات خواردنە وزەبەخشەکان لەگەڵ کحول
تێکەڵدەکرێت، ئەوەش رەنگە ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە ئاستی زەهراویبوونی خواردنە وزەبەخشەکان و وا لە تاک دەکات
کەمتر هەست بە مەستی و پڕ لە هێزی بکات، لە کاتێکدا هێشتا بەدەست نیشانەکانی لاوازی
کحولەوە دەناڵێت.
خواردنەوە وزەبەخشەکان زیان بە هەرزەکاران
دەگەیەنێت
خواردنەوە وزەبەخشەکان بەتایبەتی زیان بەو هەرزەکارانە
دەگەیەنێت کە جەستەیان لە گەشەسەندندایە و کاریگەری لەسەر کۆئەندامی دەمارییان
دەبێت، توشی خەمۆکی و ناڕێکی خەویان دەکات.