کاروان گەزنەیی: راپۆرتەکانی دیلۆیت لەبارەی ئاماری هەناردەکردنی نەوتی هەرێم گوماناوین

کوردستان 15/01/2021

Alternate Text

کاروان گەزنەیی رایگەیاند، ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت لەبارەی داتاکانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم جێگەی گومانن، چونکە دیلۆیت تەنها وردبینی لە ژمارە دەکات نەک لە داتای ڕاستەقینە.
ئەمڕۆ هەینی، ١٥ی کانوونی دووەم، کاروان گەزنەیی، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرچەندە دیلۆیت یەکێکە لە چوار کۆمپانیا گەورەکەی دنیا لە بواری وردبینیدا، بەڵام ئەکسێسی ڕاستەوخۆی نییە لە مەجالی نەوت و کێڵگەکان، بەڵکو تەنها لەگەڵ ئەو ژمارانە مامەڵە دەکات کە لە حکومەت وەری دەگرێت.
ناوبراو راشیگەیاندووە، لە کۆی زیاتر لە (٣) ملیار دۆلار لە داهاتی نەوت، نزیکەی (١.٥) ملیار و نیوێک چووەتە گیرفانی کۆمپانیاکان!! واتا بەهای کۆست ڕیکەڤەری بە هەمان ئەندازەی ساڵانی پێشووە.

ئەم قسانەی کاروان گەزنەیی لە کاتێکدا کە ئەمڕۆ ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێم، دەقی راپۆرتی دیلۆیت بە ئیمزاكراوی بە فۆرمی (PDF) داتاکانی پشتڕاستكراوی نەوتی خاوی هه‌رێمی كوردستان بۆ (1-ی کانونی دوەمی 2020 تا 30-ی ئەیلولی 2020) بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردووەتەوە.

لێرەوە دەقی راپۆرتەکەی دیلۆیت بخوێنەوە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا