پارێزگاری هەولێر لەبارەی روودای تەقەکردنەکەی سەر سەروپێخانەکە هاتە دەنگ
پاش
رووداوی تەقەکردنەکەی سەر "سەروپێخانەکە"ی هەولێر، هەریەکە لە پارێزگار و قائیمقامی هەولێر سەردانی چێشتخانەکەیان کرد و
رایانگەیاند، ڕێگە
نادەین ئەو تۆمەتبارانە لەدەست یاسا ڕزگاریان بێت.
ئەمڕۆ هەینی، ١٥ی کانوونی دووەم، هێمن قادر،
پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت سەردانی ئەو سەروپێخانەیەی کرد کە هێرشی چەکداری کرایەسەر و رایگەیاند، تاوانباران و دەرچووان لەیاسا بەزووترین کات دەستگیر دەکرێن و
ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ناوبراو راشیگەیاند،" ڕێگە نادەین ئەو تۆمەتبارانە لەدەست یاسا
ڕزگاریان بێت، کە بەم شێوەیە هەڵبکوتنە سەر ماڵ و موڵکی خەڵک و ئارامی و ئاسایشی
شار بشوێنن و دەستدرێژی بکەنە سەر کاسبکاران.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان دەستکراو دەبن
لە رێکارە یاساییەکان و دەستگیرکردنی تاوانباران لەزووترين كاتدا.
شایەنی باسە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند کەسێک بە مەبەستی خواردنی سەروپێ چوونە یەكێک لە چێشتخانەکانی هەولێر و بەهۆی نەمانی سەروپێوە، بە چەک دەستڕێژییانکردە سەر چێشتخانەکە و هەڵهاتن.
