یاریزانێکی ناودار واز لە یاریکردنی تۆپی پێ دەهێنێت، بەڵام لەنێو یاریگاکان دەمێنێتەوە

وەرزش 15/01/2021

Alternate Text

واین رۆنی، ئەستێرەی تۆپی پێی ئینگلیزی وازهێنانی لە یاریکردنی توپی پێ راگەیاند، بەڵام وەک راهێنەری یانەی دێربی کاونتی بەردەوام دەبێت.
رۆنی تەمەن (٣٥) ساڵان رایگەیاند،" چانسێکی گەورەم پێبەخشرا لەوەی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە بکەم کە دوایین وێستگەی یاریکردنم بوو ".
هاوکات، یانەی دێربی کاونتی لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد،" بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستمان لەگەڵ رۆنی کۆڵکەری مێژووی هەڵبژاردەی ئینگلترا و یانەی مانچێستەر یونایتد ئیمزاکرد ".
سەرەتای دەرکەوتنی رۆنی لە خۆلی ئینگلیزی لە یانەی ئێڤەرتۆن بوو، دواتریش لە ساڵی ٢٠٠٤ روویکردە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد و تاوەکو ٢٠١٧ لەو یانەیە مایەوە.
پاشان ئەو یاریزانە بۆ ماوەی ساڵێک گەڕایەوە ئێڤەرتۆن و دواتر روویکردە خولی تۆپی پێی ئەمریکی و لە کۆتاییشدا چووە ریزەکانی دێربی یونایتد.
رۆنی بەشداری لە ١٢٠ یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلترا کردووە و ٥٣ گۆڵی تۆمارکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا