بەهۆی گۆڕانکارییەکان لە بەکارهێنانی "واتسئەپ"، ژمارەیەک بەکارهێنەری ئەو ئەپە بڕیاریانداوە هەژمارەکانیان بسڕنەوە و لە بری ئەوە
"سیگناڵ" بەکار بهێنن.
گۆڕانکارییەکانی واتسئەپ کە ژمارەی بەکارهێنەری ٢.٢
ملیار کەس دەبێت، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و زۆربەی کەسایەتییە ناودارەکانی
جیهان ئاماژەیان بەوەکردووە کە لە بری "واتسئەپ"، "سیگناڵ"
بەکار دەهێنن.
سیگناڵ بەرنامەیەکی پەیوەندیکردنە و
دەتوانرێت لە ئامێرەکانی ئایفۆن، ئاندرۆید، لێنکۆس و ماک دابگیرێت.
شێوازی بەکارهێنانی سیگناڵ جیاوازییەکی
ئەوتۆی لەگەڵ واتسئەپدا نییە و دەتوانرێت لە رێگەیەوە پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆیی لە
رێگەیەوە ئەنجامبدرێت.
بە گوێرەی شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا بەراورد بە واتسەپ، بەکارهێنانی سیگناڵ سەلامەترە و سەرجەم زانیارییە تایبەتییەکانی
بەکارهێنەرانی پارێزراون.