بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت، لەبەرەبەیانی سبەیەوە، گەشتی هاوڵاتیان بۆ وڵاتی ئێران ئاسایی دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی حاجی ئۆمەران بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری ھەموو ھاوڵاتیان و گەشتیاران دەکەینەوە
ئەم شەو کاتژمێر ( 00:00 ) دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە رووی گەشتیارانەوە دەکرێتەوە.
ئاشکراشیکردووە، چوونی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئێران و ھاتنی ھاوڵاتیانی ئێرانی بۆ ھەرێمی کوردستان بە پێی رێنمایی و رێکارەکانی تەندروستی و ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاسایی دەبێتەوە.