Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەواڵ عوسمان بۆ یادی کۆچی دوایی هاوسەرەکەی چی دەڵێت؟

هەمەرەنگ

16/01/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆچی دوایی ئەکتەری ناسراوی کورد، پشتیوان نوری بەدەوی، هەواڵ عوسمانی ئەکتەر  و هاوسەریشی لەو بارەیەوە تێکستێکی بۆ دەنووسێت.

هەواڵ عوسمان، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، وێنەیەکی پشتیوان نوری بڵاوکردووەتەوە و لەبەشێکیدا بۆی نوسییوە،"  ئاسوودە بنوو من و مناڵەکانیش باشین و تەنھا لە خەندە و بزەی تۆمان کەمە ڕۆحی شیرین".

لەبەشێکی دیکەدا ئەو هونەرمەندە نووسیویەتی"من تۆم بۆ ساتێک لە یاد نەکردووە تا لەم ڕۆژەیا یادت بکەمەوە! تۆ بۆ ھەمیشە جێتھێشتووین بەڵام من تۆم لە دڵی خۆمدا بۆ ئەبەد ھەڵگرتووە و بۆ ساتێکیش بە ڕۆح لێت جودا نیم پشتیوان گیان! لەم ڕۆژەیا کە ڕۆژی فیراق و جوداییتە پەیمانی خۆشەویستی و وەفات بۆ نوێدەکەمەوە و داوای ڕەحم و بەزەییت لە یەزدان بۆ ئەکەم ئەی خۆشەویستتر لە ڕۆحم".

پشتیوان نوری بەدەوی، لە١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP