ئێران بۆیه‌كه‌م جار گرته‌ی ڤیدیۆیی هێرشه موشه‌كیه‌كانی خۆی بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له بنكه‌ی ( عه‌ین ئه‌سه‌د ) لە ڕۆژئاوای عێراق بڵاوده‌كاته‌وه.
میدیاكانی ئێران گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكردوه‌ته‌وه، تێیدا چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی موشه‌كه‌كانی ئێران و فه‌رمانده‌ركردنی هێرشه‌كه و ساتی دوگمه‌داگرتنی هه‌ڵدانی موشه‌كه‌كانی تێدایه له‌لایه‌ن چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانه‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، له هه‌شتی كانونی دووه‌می ساڵی 2020 ئێران له تۆڵه‌ی كوژرانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس چه‌ند هێرشێكی موشه‌كی كرده سه‌ر بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژئاوای عێراق و ده‌شتی هه‌ریر له كوردستان و ئه‌وكاته سوپای پاسداران ڕایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه موشه‌كیه‌كانیانه‌وه 80 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون.