بەڕێوەبەری بەشی ژینگە لە دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە عێراق دەگرێتەوە.
مه‌حمود عه‌بدوله‌تیف، به‌رێوه‌به‌ری به‌شی ژینگه له ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه، سێشه‌ممەی ئەم هەفتەیە، له ناوچه‌كانی باكوری عێراقدا بارانی مامناوه‌ند و لێزمه باران ده‌بێت،دواتریش شەپۆلێکی سەرمای سەخت ناوچەکە دەگرێتەوە.
ئاشکراشیکردووە، لە زۆربەی ناوچەکانی باکور پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت، لەناوچەکانی باشوری عێراقیش شەپۆلێکی سەرمای سیبیری ناوچەکە دەگرێتەوە کە بارستەهەوایەکی ساردی لەگەڵدایە، لەگەڵ بایەکی سارد کە لەناوچەکانی باکورەوە هەڵیکردوە بە شێوەیەک لە زستانی ئەمساڵدا رووینەداوە.
-