وه‌زیرێكی دیكه‌ی ئه‌مریكا ده‌ستی له كاركێشایه‌وه
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌مریكا به هۆی ڕووداوه‌كانی ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كۆنگرێس ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كرد.
میدیا ئه‌مریكیه‌كان بڵاویان كردوه‌ته‌وه، ڕۆژی هه‌ینی " ئه‌لیكس ئازار " وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌مریكا به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بینای كاپیتۆڵ و كۆبوونه‌وه‌كەی كۆنگرێس ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كردووه.
هاوكات باس لهوهشكراوه، وه‌زیری ته‌ندروستی ماوه‌ی سێ ڕۆژه نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی نوسیوه و ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و ڕووداوانه‌ی له بینای كاپیتاڵ ڕوویاندا ده‌بێته میراتێكی ناشرین به‌سه‌ر ئه‌م ده‌سته‌ی بهڕێوبردنهی ئه‌مریكاوه.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، له‌دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بینای كاپیتۆڵ له 6ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكی یه‌ك له‌دوای یه‌ك هێرشه‌كه‌یان شه‌رمه‌زار كردوو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند.