دوای نزیکەی سێ مانگ لە داخستنیان دەرگای خوێندنگەکان کرانەوە

کوردستان 16/01/2021

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ دوای نزیکەی سێ مانگ لە داخستنیان دەرگای خوێندنگەکان لە هەرێمی کوردستان کرانەوە.

ئەمڕۆ شەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، بە بڕیارێکی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم، دەرگای خوێندنگەکان بە رووی خوێندکارانی قۆناغی ١٢دا کرانەوە.

لەگەڵ بڕیارەکەدا زۆرینەی خوێندنگەکان لە هەرێم پابەندبوون بە دەستپێکردنەوەی دەوامەوە و بەشێکی دیکەی خوێندنگەکانیش بە بیانووی تەواونەبوونی ئامادەکارییەکانیان پێشوازیان لە خوێندکاران نەکرد.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنی مامۆستایانی نارازی لە پەیامێکدا رایانگەیاند، بە بەرپرسانی پەروەردە و حکومەت دەڵێین هەر پێشهاتێک بۆ پرۆسەی پەروەردە و خوێندن بێتە پێش ئێوە لێی بەرپرسن، بایکۆت پرۆسەیەکی خۆرسکانەی مامۆستایان بووە و ئێمە هەمیشە پشتیوانی هەمو هەڵوێست و ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان بوین و دەبین.

هاوکات جەختیانلەوەشکردووەتەوە، ئەوەی خوێندنی پەکخستووە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە و نییە ، هۆکاری یەکەمی پەککەوتنی پرۆسەی خوێندن نەتوانی و نەشارەزایی و لێنەهاتویی بەرپرسانی حکومەت و وەزارەتی پەروەردەیە لە بەڕێوەبردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی پەروەردە و مامۆستایان، ئەگەر بەرپرسان دەیانەوێت پرۆسەی پەروەردەیەکی ڕاستەقینەو تەندروست دەستپێبکەنەوە ، پێویستە پێش هیچ ئەگەر و چارەسەرێک چارەسەری کێشەی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بکەن.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا