دادوه‌ره‌ی ڕاسپێردراوی كه‌یسی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس ڕایگه‌یاند، بڕیاری ده‌ستگیركردنی دۆناڵد تره‌مپ له دوای كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی پێویست و وه‌رگرتنی به‌ڵگه له باڵیۆزی یاسایی ئێران و شایه‌تحاڵه‌كان بووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، دادوه‌ری ڕاسپێردراو له‌و كه‌یسه له‌دوای كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو به‌ڵگه‌كان و یه‌ك لابوونه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ دۆناڵد تره‌مپ ده‌ركردووه.
هاوكات دادوه‌ری ڕاسپێردراو له‌كه‌یسی كوژرانی هه‌ریه‌كه له فه‌رمانده‌كانی سوپای قودس و حه‌شدی شه‌عبی باسی له‌وه‌شكردووه، بڕیاری ده‌ستگیركردنی دۆناڵد تره‌مپ له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی روسافه‌وه به‌پێی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی ده‌رچووه.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، له 7ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی روسافه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ دۆناڵد تره‌مپ به‌تۆمه‌تی كوشتنی هه‌ریه‌كه له قاسم سوله‌یمانی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس ده‌ركرد.