بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند، ساڵی 2020 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ئامانجی كپكردنی ده‌نگی ئازاد‌و جیاواز،هه‌موو ڕێكاره‌كانی زه‌بروزه‌نگی به‌رامبه‌ر به ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌كارهێناوه، جەختیشلەوەدەکاتەوە، به‌رده‌وام ده‌بن له پێناو فه‌راهه‌مكردنی ژینگه‌یه‌كی له‌بارتر بۆ كاری رۆژنامه‌نوسی و داكۆكی له ئازادی بیر‌ورا.
ئەمڕۆ شەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، سەنتەری میترۆ لە مەراسیمێکدا راپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە رەشی رۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە لە مەراسیمێکیشدا دیاری محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەرەکە رایگەیاند، ساڵی 2020 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ئامانجی كپكردنی ده‌نگی ئازاد‌و جیاواز، هه‌موو ڕێكاره‌كانی زه‌بروزه‌نگی به‌رامبه‌ر به ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌كارهێناوه. به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی نوسینگه‌ی كه‌ناڵه‌كانیان داخستوه، فه‌زای كاری مه‌ده‌نیان به‌رته‌سكردۆته‌وه له‌هه‌موو خۆپیشاندانه‌كان ئاسته‌نگیان بۆ رۆژنامه‌نوسان دروستكردوه تا ڕوماڵی خۆپیشاندانه‌كان نه‌كه‌ن.
لەبەشێکی دیکەی وتەکانیدا رایگەیاند، ساڵی 2020 بۆ ڕۆژنامه‌نوسان هێنده خراپ و نائارام بووه كه ئاسانترین كرده به‌لای هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئه‌وه بووه، به شه‌ق و ده‌مانچه‌ی كاره‌بایی په‌لاماری په‌یامنێران بده‌ن، به بێ فه‌رمانی دادگا ده‌ستگیریان بكه‌ن و بیانخه‌نه ناو زیندان و شه‌ق له خانمه ڕۆژنامه‌نوسان بده‌ن، به نامه‌ی زاره‌كی و له رێگه‌ی ئیس ئیم ئیس هه‌ڕه‌شه له كچان و كورانی ڕۆژنامه‌نوس بكه‌ن، له‌سه‌ر نوسینی پۆستی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چالاكوان و میدیاكاران بخه‌نه زیندانی تاكه‌كه‌سیه‌وه.
دیاری محەمەد لەدرێژەی وتارەکەیدا جەختیلەوەکردەوە، حزبه ده‌سەڵاتداره‌كان به پاره‌ی سیاسی خه‌ڵك، ته‌نیا به ئازاردانی جه‌سته‌یی میدیاكاران و ڕۆژنامه‌نوسانه‌وه نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو په‌نایان بۆ شكاندنی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی ره‌خنه‌گران، ڕۆژنامه‌نوسان، چالاكوانی مافی مرۆڤیش بردووه، به پاره‌ی سیاسی له ڕیگه‌ی سه‌دان كه‌ناڵ و دامه‌زراوه‌ی میدیایی سێبه‌ر‌و هه‌زاران په‌یج‌و ئه‌وكانتی نه‌ناسراو سوكایه‌تیان پێده‌كه‌ن هه‌واڵی ساخته‌و درۆی هه‌ڵبه‌ستراو ده‌رباره‌یان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به ناوی دامه‌زراوه‌ی میدیای ئازاده‌وه كه له بنچینه‌دا خاوه‌نه‌كانی سه‌ركرده‌ی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانن: ڕۆژانه په‌لاماری كچان و ژنانی هه‌ڵسواراوانی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ده‌ن، ئه‌مه جگه له به‌گه‌ڕخستنی ئه‌م میدیایانه بۆ شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تی‌و حزبیه‌كانیانی خۆیان.
هاوکات بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ باسیلەوەشکرد، میترۆ له‌گه‌ڵ شه‌ریكه‌كانی له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نوسانی ئه‌مریكا، هیومان رایتس ۆچ، ناوه‌ندی خه‌لیج بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رێكخراوی پاڵپشتی میدیا نێوده‌وڵه‌تی، رێكخراوی ئه‌نتر نیوزی ئه‌مریكی، ده‌یان رێكخراوی عێراقی و كوردستانی له ناویاندا سه‌نیكای نیشتمانی رۆژنامه‌نوسانی عێراق و رێكخراوی سی دی ئۆی كوردستانی، به‌رده‌وام ده‌بێت له پێناو فه‌راهه‌مكردنی ژینگه‌یه‌كی له‌بارتر بۆ كاری رۆژنامه‌نوسی و داكۆكی له ئازادی بیر‌ورا.