به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ڵه‌بجه هه‌ورامان كۆتایی به‌ژیانی هاوسه‌ری دوو گه‌نجی شاری سلێمانی هات.
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی، ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ڵه‌بجه هه‌ورامان ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه ژنێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ به‌ناوی سارا گیانی له‌ده‌ست دا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه باری ته‌ندروستی دووان له‌برینداره‌كان ناجێگیره و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراون.
به‌پێی زانیاریه‌كان، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به‌پێی مادده‌ی 24ی هاتوچۆ و به‌بڕیاری دادگای لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌ند كراوه و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی خورماڵه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ كه‌یسه‌كه كراوه‌ته‌وه.
هاوكات، سارای ته‌مه‌ن 23 ساڵ ماوه‌ی پێنج مانگه ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ شكۆ دارا پێكهێناوه و نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كی فه‌رامانبه‌رانی شاری سلێمانی بوون.