بەگوێرەی راپرسییەکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ٧٢٪ی هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید دەیانەوێت زینەدین زیدان راهێنەر یانەکە بەجێبهێڵێت.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی راپرسییەکی لەسەر ئەدا و تواناکانی زینەدین زیدان راهێنەری یانەکە راگەیاندووە و لە ئەنجامیشدا ٧٠٪پێیان وایە، تواناکانی ئەو راهێنەرە کەمبوونەتەوە و باشترە یانەکە بەجێ بهێڵێت.
لەلایەکی دیکەشەوە ٢٨٪ هاندەرەکان لە تواناکانی رازین و بە راهێنەرە نموونەییەکە ناویانبردووە و داوایانکردووە بمێنێتەوە.
ئەم راپرسییەی رۆژنامەکە دوای ئەو شکستەی ریاڵ مەدرید دێت کە لە پاڵەوانێتی جامی سوپەر بەسەریهات.