پزیشكێكی میسری هۆشداری له‌باره‌ی خواردنی ئاوی لیمۆ به‌گه‌رمی یاخود به‌خستنه ناو خواردنه‌وه گه‌رمه‌كان ده‌دات به‌وه‌ی ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی ڤیتامینه‌كانی ناوی.
د. هانی نازر سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی میسری كۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ڤیتامین سی كه له لیمۆدا هه‌یه به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمای به‌رز ناگرێت و له‌ناو ده‌چێت بۆیه خواردنی ئاوی لیمۆ به‌گه‌رمی یاخود خستنه ناو خواردنه‌وه گه‌رمه‌كان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
ئه‌و پزیشكه باسی له‌وه‌شكردووه، پێویسته ئاوی لیمۆ به تازه‌یی بخورێت و تێكه‌ڵ به‌خواردنه‌وه گه‌رمه‌كان نه‌كرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگری جه‌سته‌و خۆپاراستن له ڤایرۆسه گوازراوه‌كان.
هاوكات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه باسیان له‌چه‌ند سودێكی دیكه‌ی ئاوی لیمۆكردووه، به‌وه‌ی ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێكی باش بۆ هه‌ستكردن به‌ئاسووده‌ی و نه‌مانی ماندوێتی به‌تایبه‌ت به بۆنه‌كه‌ی.