Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سامسۆنگ نرخه‌كانی داده‌به‌زێنێت

تەکنەلۆژیا

16/01/2021

Alternate Text

كۆمپانیای سامسۆنگ نرخی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مساڵی به‌ به‌راورد به‌ ساڵانی ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زاندووه‌.

پێگه‌یه‌كی بواری ته‌كنه‌لۆژیا ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌و سێ به‌رهه‌مه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ له‌م ساڵدا ده‌یاخه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌ به‌نرخێكی كه‌متر له‌به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتری ڕكابه‌ری كۆمپانیا جیهانیه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌پڵ ده‌كات.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باسیان له‌وه‌شكردووه‌، كۆمپانیای گالاكسی به‌نیازه‌ به‌رهه‌مه‌نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی ( گالاكسی ئیس 21 ) به‌نرخی 999.99 بخاته‌ بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه‌ كه‌ئه‌م نرخه‌ش 200 دۆلار كه‌متره‌ له‌نرخی به‌رهه‌می ساڵی ڕابردووی كۆمپانیاكه‌.

هاوكات كۆمپانیای سامسۆنگ ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه‌، به‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌یان بارودۆخی ناجێگیری ئابوری جیهانی له‌به‌رچاوگرتووه‌ بۆیه‌ نرخی به‌رهه‌مه‌كانیان كه‌مكردووه‌ته‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP