جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان ڕایگه‌یاند، حكومه‌ت به‌م بڕایارانه‌ی بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان هه‌وڵده‌دات پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ له فه‌وتان ڕزگار بكات.
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان له چاوپێكه‌وتنێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، حكومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات پڕۆسه‌ی خوێندن له فه‌وتان ڕزگار بكات و وتیشی( پێم وایه ئه‌وه‌ی ئێستا ڕاگه‌یه‌ندراوه ده‌كرێت وه‌ك و حاڵه‌تێكی فریاگوزاری بۆ ئه‌مساڵی خوێندن هه‌ژماربكرێت )
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئاشنا عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان به BMC ڕاگه‌یاند، له‌هه‌موو وڵاتانی دوونیادا هه‌وڵی جددی هه‌یه بۆ ڕزگاركردنی پڕۆسه‌ی خوێندن به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه كه‌مته‌رخه‌می كراوه و نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان ته‌نها په‌یوه‌ندی به موچه‌ی مامۆستایانه‌وه هه‌یه.