پۆلیسی سلێمانی دوو تەقەکەریان دەستگیرکرد کە لەچەند شوێنێکی شاری سلێمانی تەقەیان کردبوو.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، پاش ئەوەی دوو تۆمەتبار چەند جارێک و لەچەند شوێنێکی جیاوازدا تەقەیان دەکرد و ببونە ھۆی بێزارکردنی خەڵک و دروستبونی ترس و دڵەڕاوکێ، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی ئەو دو تۆمەتبارە ئەنجامدا.
روونیشیکردووەتەوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری ئێشکگر، دوێنێ ٢٠٢١/١/١٥، ھەردوو تۆمەتبارەکە (ت، ع، م لەدایکبووی ٢٠٠٣) و (ب، ن، ج لەدایکبووی ٢٠٠١) دەستگیر کران.
ئاشکراشیکردووە، لەئێستا ھەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.