بەغداد ٢١ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەکات

ئابوری 16/01/2021

Alternate Text

 بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی بەغداد بڕی ٢١ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دیناری پارەی گەنمی جوتیاران رەوانەی هەرێم دەکات.

نەوزاد کامل محمود، بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، سبەی یەکشەممە وەکو قۆناغی پێنجەم چەکی پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە هەرێمی کوردستان و دەست بە ڕێککارە کارگێڕییەکان دەکرێت بۆ دابەشکردنی.

ئاشکراشیکردووە، بڕی پارەکە 21 ملیار و 700 ملیۆن دینارە و پشکی جوتیارانی هەولێر، شەش ملیارو ٣٠٠ ملیۆنە، شەش ملیار بۆ دهۆک دیاریکراوە و پشکی سلێمانیش نۆ  ملیارو ٤٠٠ ملیۆن دینارە.

جەختیلەوەشکردووەتەوە، ئەگەر ڕێککارەکان ئەم هەفتەیە کۆتایی هات لە ڕۆژی پێنجشەممە  دەست بەدابەشکردنی دەکرێت ئەگەر نەکرا دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا