ده‌زگای هه‌وڵگری پۆلیسی ئه‌مریكا پێش سێ ڕۆژ له ڕووداوه‌كانی كۆنگرێس هۆشداری داوه‌ته پۆلیسی بینای كاپیتۆڵ له ڕوودانی حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه.
میدیا جیهانیه‌كان باسیان له‌وه‌كردووه، یه‌كه‌یه‌كی هه‌واڵگری پۆلیسی ئه‌مریكا له كۆنگرێس پێش سێ ڕۆژ له ڕووداوه‌كانی كۆنگرێس واته له 3ی كانوونی دووه‌م هۆشداری داوه‌ته پۆلیسی بینای كاپیتۆڵ به‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی تره‌مپ زۆر له ئه‌ندامانی كۆنگرێس توڕه‌ن و خه‌ریكی خۆئاماده‌كردنن به‌ره و واشنتۆن.
هاوكات ڕۆژێك پێش ڕووداوه‌كان، نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ڤێرجینیا، هۆشداری داوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكی گێره‌شێوێن و توندڕه‌و خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ ئه‌وه‌ی بۆ واشنتۆن به‌ڕێبكه‌ون و بانگه‌شه‌ی كاری توندڕه‌وانه و خراپ ده‌كه‌ن.