حکومەتی فەڕەنسا چەند مزگەوتێکی داخست

جیهان 16/01/2021

Alternate Text

وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا رایگەیاند، لە هەڵمەتێکدا دەرگای نۆ مزگەوتیان داخستووە بە ڕووی نوێژکەراندا.

ئەمرۆ شەممە ١٦ی کانوونی دووەم، جیراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا لە تویتێکدا رایگەیاند، کە لە هەڵمەتێکدا نۆ مزگەوت داخراون، وتیشی پێشتر ئەو مزگەوتانە لەژێر چاودێری هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسدا بوون.

ناوبراو راشی گەیاند، ئەو نۆ مزگەوتەی داخراو لە لیستی ١٨ شوێنی دیکەدا بوون کە سەرجەمیان سانسۆریان لەسەربووە، هەروەها وتیشی حکومەت رێککاری توند دژی ئەو کەسە ئیسلامیانە دەگرێتە بەر کە هانی توندڕەوی دەدەن.

ئەم رێککارانەی فەڕەنسا لە میانەی هەڵمەتێکدایە کە بە وتەی ئیمانوێل ماکرۆن، دژی ئیسلامی توندڕەو دەوەستنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا