لە میانەی پێکهێنانی کابینەکەیدا، جۆ بایدن ژنێک وەک بەرپرسی ئەمریکا بۆ دانوستانکاری بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەستنیشانکرد.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، خۆ بایدن، سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا کە بڕیار وایە دوای سێ رۆژی دیکە دەستبەکاربێت، ویندی شێرمانی وەکو جێگری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە و بەرپرسی دانوستانکاری بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دیاریکردووە.
شێرمان تەمەنی ٧١ ساڵە و ماموستای زانکۆیە، هەروەها پێشتریش چەند پۆستێکی حکومی هەبوو.
ئەمە لە کاتێکدایە جۆ بایدن چەند پۆستێکی باڵای بە ژنان پڕکردووەتەوە، کامالا هاریس کە وەکو جێگری کار دەکات و هەروەها وزیری وەزارەتەکانی بەرگری و گەنجینەش بەهەمانشێوە ژنن.