ژمارەیەک دانیشتووی گوندی زێوەی خۆشناوەتی سەر بە ناحیەی بێتواتە لە قەزای
رانیە، داوا لە حکومەت دەکەن گوندەکەیان بکرێت بە ناوچەیەکی گەشتیاری.
دانیشتوانی گوندی زێوەی خۆشناوەتی لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی هەریەکە لە سەرۆکایەتی
ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستان کردووە، رایدەگەیەنن،" گوندەکەمان شوێنێکی یەکجار خۆشە و شیاوە بۆ ئەوەی بکرێت بە ناوجەیەکی گەشتیاری، بەڵام بەهۆی خراپی
رێگاوبان و نەبوونی خزمەتگوزاری لە گوندەکەدا، نەتوانراوە سود لەو دیمەنە دڵڕفێنانە بۆ بواری گەشتیاری ببێندرێت".
ئاماژەیان بەوەشکردووە،" داوا دەکەین رێگەی نێوان مێرگەسەر و زێوە بە
درێژایی نۆ کیلۆمەتر قیرتاو بکرێت و چەند مۆتێلێکی گەشتیاریش لە ناوچەکەدا بۆ
حەوانەوەی گەشتیاران دروست بکرێت ".