مانۆری سەربازی هاوبەشی ئەمریکا و یۆنان و قوبرس تورکیای نیگەران کردووە

جیهان 16/01/2021

Alternate Text

هەریەکە لە ‌هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا، یۆنان و قوبرس لە باکوری رۆژئاوای دورگەی کرێت لە رۆژئاوای دەریای ناوەڕاست مانۆری سەربازی هاوبەش ئەنجامدەدەن، تورکیاش بە "یاریکردن بە ئاگر"ی ناوی دەبات.
رۆژنامەی "نیوس کۆسمۆس"ی یۆنانی بڵاویکردووەتەوە، ئەو مانۆرە هاوبەشە سەربازییە یەکێکە لە تەوەرە ستراتیژییەکانی هاوپەیمانییەتی ناتۆ لە چوارچێوەی هەماهەنگییە مێژوویەکەی نێوان هەرسێ وڵاتەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یۆنان لە پێناو دووپاتکردنەوەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکەی لەگەل ئەمریکا هەنگاوی باشی ناوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ "پێشێلکارییە بەردەوامەکانی تورکیا لە سنورە ئاوییەکانی یۆنان و قوبرس".
هاوکات، رۆژنامەی میلەتی تورکی لە بڵاوکراوەیەکیدا ئەو مانۆرە سەربازییانە بە "یاریکردن بە ئاگر" و "توڕەکردنی تورکیا"ی لە لایەن یۆنانەوە ناوبرد.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا