راهێنەرە نوێیەکەی پاریس سان جێرمان توشی کۆرۆنا بوو

وەرزش 16/01/2021

Alternate Text

یانەی پاریس سان جێرمان توشبوونی ماوریسیۆ بۆکیتینۆ، راهێنەرە نوێیەکەی یانەکەی بە کۆرۆنا راگەیاند.
یانەی پاریس سان جێرمان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، بۆکیتینۆ توشی کۆرۆنا بووە و لە ئێستاشدا لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە.
روونیشیکردووەتەوە، هەریەکە لە خیسۆس بێرێز و مێگێل داگۆستینۆ، یاریدەرانی راهێنەری پاریس سان جێرمان سەرپەرشتی یانەکە دەکەن تا وەکو ئەوکاتەی لە ڤایرۆسەکە چاک دەبێتەوە.
شایەنی باسە، بۆکیتینۆ لە مانگەدا راهێنەرایەتی یانەی پاریس سان جێرمانی گرتە دەست، لە سێیەم یاری لەگەڵ یانەکەیدا توانی بە بردنەوەی لە یانەی مارسیلیا نازناوی خولی پاڵەوانییەتی فەڕەنسا بۆ پاریس سان جێرمان بەدەست بهێنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا